Skip Navigation Links
كوردی » نڤیسار : Dr.Cuwan Heqi: کۆتایی" The End
 
Dr.Cuwan Heqi: کۆتایی" The End
13/08/2009 9:18:
Dr.Cuwan Heqi > cuwan@mediakurd.com
ته‌ماشای فیلمێک ده‌که‌م
ناوی فیلم "کابووس"ه
فیلم به کۆتای گه‌یشتووه
ناوی ئه‌کته‌ره‌کانی فیلمه‌که له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌خوێنمه‌وه
ئه‌وان به‌ره‌و سه‌ر ده‌رۆن
پێم خۆشه ئه‌و ناوانه زوو ته‌واو بن
به‌ڵام نابن!
پێشتر ناوی ئهکتهرهسهرهکیهکان دێت،
دواتر ناوی یاریده‌ره‌کان یا فیگورانهکان
ناوی ئه‌وان دوابه‌دوای یه‌ک دێن
ما ناوی کێ تێدا نیه؟
من پێویستیه‌ک بۆ نووسینی ئه‌و ناوانه نابینم
چونکه پێم وایه هه‌رکام له‌و فیگورانه پووڵی خۆیان وه‌رگرتووه
یانی ئه‌و فلانکه‌س و بێهمان که‌س که ئێوه ده‌یناسن
و ئه‌وانی دیکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه له شاشه ون بن، هه‌رکام له‌وان به‌ره‌و ژووری شاشه جۆڵه ده‌که‌ن
ئه‌وان مه‌حکووم به ون بوونن
له‌به‌ر که فیلمه‌که کۆتایی پێهاتووه
دواتر ناوی سناریۆ نووسه‌کان دێت
سناریۆ: ”Made in MİT & Kemalizm
تێده‌په‌رێ
چه‌ندین ساڵه گه‌لی کورد وه‌ک ئه‌وه‌ی که نه‌زانێ کێ ئه‌و سناریۆیه‌ی نووسیوه ته‌ماشای فیلمه‌که ده‌کاته‌وه
ئه‌و فیلمه چه‌ندین ساڵه خه‌ومان دێنێ، ئه‌و فیلمه ساڵ و کاتی ئێمه‌ی بردووه - دزیوه
خۆ ئێوه قاره‌مانی فیلمه‌که ده‌ناسن
دوایه کورته نووسراوه‌یه‌ک له سه‌ر فیلمه‌که دێته سه‌ر شاشه
ئه‌و کورته‌یه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری فیلم نووسراوه
دروست به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌رهێنه‌ری فیلم ده‌نووسێ منیش ده‌ینووسمه‌وه:
ئه‌و فیلمه به‌شێک له سیاسه‌تی تورکیا له ساڵانی نێوان 1975 و 2008 دان پێشان ده‌دا
من بۆ سازکردنی ئه‌و فیلمه پێشتر له گه‌ڵ که‌مالیسته‌کان و پارهرانی که‌مالیزم میت (رێکخراوی هێمنایه‌تی تورکیا) و ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی پێوه‌ندیدار به فیلمه‌که قسه‌م کردووه
ئه‌وان بۆ ئه‌و فیلمه قه‌وڵی پاره‌و و پشتیوانیان داوه
ئێمه ناوی فیلمه‌که‌مان به "کابووس" دانا
منیش په‌یمانی ئه‌وه‌م دا به ئه‌وان که ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه به باشترین شێوه ئه‌نجام بده‌م
بۆ ئه‌مه‌ش من هاوکاریم له میت وه‌رگرت.
من به ئاشکرا به ئێوه ده‌ڵێم:
من له گه‌ڵ میت به شێوه‌یه‌کی چاک و به‌رفراوان کارم کرد
کاری یه‌که‌مم ده‌رکردنی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له مه‌یدان بوو
به کورتی هه‌موو هێزی خۆمم به کاربرد بۆ له ناو بردنی هێز، کۆمه‌ڵه، حیزب و که‌سایه‌تی نهتهوایهت، عه‌شیره و که‌سایه‌تیه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کان و به کورتی هه‌موو دام و ده‌زگا و ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان ده‌خواست
له رێگای رهشهکوژهکانی خۆمه‌وه، که بۆ خۆم رێیانم خستبوو، سی هه‌زار مرۆڤی کورد به‌تایبه‌ت لاوانی کوردم له‌ناو برد
له‌و شوێنه‌ی که کورده‌کان لێی ده‌ژین و کوردستانی پێده‌وترێ، چور هه‌زار گوندم به وێرانکردن دا
من خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌م ئاواره‌ی ئاسیمیلاسیۆن و دووره وڵاتی و تورکبوونم کرد
ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌متوانی له ناویان به‌رم، وه‌ک ئاتاتورک له ساڵی 1943 به یاسای "نیشته‌جێ کردنی ئیجباری" ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم کرد
ئه‌وانه‌ی که مابوون، ناچارم کرد برۆن بۆ ئوروپا بۆ ئه‌وه‌ی پاسیڤ ببن
له تورکیا ئیتر من ته‌نیا بوومه حاکمی سیاسه‌تی کورد
به‌هاوکاری میت و که‌مالیسته‌کان، هه‌میشه هه‌نگاوی دواترمان دیار ده‌کرد
به‌ڵام ئه‌مه به‌شی منی نه‌ده‌کرد
ده‌مهه‌ویست خۆم وه‌ک خوا رابگه‌یه‌نم
بۆیه من پێشتر بۆ موریده‌کانی خۆم، خۆمم وه‌ک عیسا ناساند
له بنه‌ڕه‌ترا عیسا بوون، بۆ من بچووک بوو
به‌ڵام وتم با به‌وه ده‌ست پێ بکه‌م
دوایه ناوی تاکی خۆمم کرده ناوی کۆ
به‌دوای ئه‌ودا من به "سه‌رۆکایه‌ت" ناسرام
مه‌به‌ستم ئه‌و بوو من خۆم به میلله‌ت وه‌ک خوایه‌ک بناسێنم
با بێینه سه‌ر ئه‌کته‌ری من له فیلمی کابووس
ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆڵی خۆیان به جوانی کایه‌یان نه‌ده‌کرد، ده‌ست به‌جێ ئه‌وانم تهبێ ده‌کرد
زۆربه‌ی ئه‌وانم له سه‌ر رێگا لابرد
ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆڵی خۆیان به جوانی کایه‌کان ده‌کرد، دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌وانیشم سزا دا
یانیش ئه‌وانم له ناو ده‌برد
هۆیه‌که‌ی زۆر ساده‌یه:
بۆ ئه‌وه‌ی جگه له خۆم خوا، ئهڵلاه و پێغه‌مبه‌ر سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن
به‌ڵام ئه‌وکه‌سانه‌ی که مردن و له مه‌یدان نه‌مان، نرخی ئه‌وانم بۆ ئاسمان به‌رزکرد
چونکه ئه‌وان له به‌رانبه‌ر خوداوه‌ندی من، مه‌ترسیه‌ک و رکه‌به‌رێک نه‌بوون
به‌ڵام مه‌به‌ستی من ئه‌وه بوو، که من که‌ڵک له فیداکاری ئه‌وان وه‌رگرم و ئه‌وانیش بۆ خۆم بکه‌م به ماڵ
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ستم کرد به هێرشێکی به‌هێز به‌سه‌ر نرخه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد
هێرش بۆ سه‌ر کو‌لتوور، چاند، ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت له سه‌ر جۆڵانه‌وه‌کان کورد
یان ئه‌وانم ون کرد، یانیش تووشی له‌بیر کردنیانم کرد
دوایه نۆره‌ی هێرش بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافی کورده‌کان هات
من هه‌وڵمدا که خاکی کوردان، بکه‌م به ناوچه‌یه‌کی بچووکی مێزۆپتامیا
له لایه‌کی دیکه‌وه، ویستم که‌سانی دیکه بکه‌م به خاوه‌نی وڵاتی کوردستان
مه‌به‌ستی من ئه‌و بوو که کوردستان له خاریته‌ی جیهان هه‌ڵگیرێت
بۆیه به هه‌موو شێوه و ره‌نگێک هێرشم ده‌کرده سه‌ر مرۆڤی کورد
هێرشی توندم کرده سه‌ر مافی پیرۆزی تاکی کورد واته پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و مناڵ سازکردن
هه‌وڵم دا ئه‌وان بڵێن "من ئه‌وانم خوڵقاندووه"
و هه‌وڵم دا ژنی کورد بڵێ که "من ئاغای ئه‌وانم و ئه‌وان ببن به کوێیله‌ی من"
تا ئه‌وجێگایه‌ی پێم کرا، نه‌ته‌وه‌ی کوردم وه‌ک رهوه مه‌ڕ به‌رێوه برد
ئه‌وم بۆ خۆم کرد به نۆکه‌ر و کوێیله
ئه‌وانم به ئاستێکم دابه‌زاند که بلێم: "بمره بمرێ و بژی بژیت"
و بوونی مرۆڤی کورد، واته هیچ بوون
مۆرێکم له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئه‌و
ئه‌وم خسته ژێر لاقی خۆم
هه‌وڵم دا که ژنی کورد بڵێ: "ئه‌وان کۆێیلهی منن و منیش ئاغا و خاوه‌نیانم"
بۆ ئه‌وه‌ی له تورکیا جێی پێی خۆم خۆش که‌م، من و میت پێکه‌وه ئهرگهنهکۆنمان خوڵقاند
بوومه به‌رپرسی به‌شی کوردی ئه‌رگه‌نه‌کۆن
من له راده‌به‌ده‌ر ژیانی مرۆڤی کورد ئه‌ستاند و لهناویانم برد
له سه‌ر ون بوونی ئه‌وان من ئه‌وه‌م پێشهێنا "داخوا کێ ئه‌وی کوشتووه ، واتا کوشتنی نادیاره"
هه‌موو رۆژێ له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا، له باشوور تا باکوور کوردم هه‌ڵساند، ئه‌وانم تووشی کووچه و کۆڵانان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به دروشمه‌کانی خۆیان دان به خودایی من دابنێن
ئه‌وانم بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌م به‌رز کرد
به‌ڵام قه‌ت بۆ پرسی کورد نه‌بوو
من له‌و گوند و شارانه‌ی که له ژێر ده‌ستی من بوون، سیسته‌می ستالینیم دامه‌زراند
له ناو خه‌ڵکدا رایه‌ڵکه‌یه‌کی سه‌یری جاسووسی و سیخوڕیم ساز کرد
به‌و شێوه‌یه ته‌نانه‌ت هه‌ناسه‌کێشانی خه‌ڵکیشم له ژێر چاوه‌دێری گرت بوو
له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه‌دا، نه‌ته‌وه‌ی کوردم له وڵاته‌که‌یان کوردستان زیندانی کرد
من ته‌نیا له تورکیا رانه‌وه‌ستام
من له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشم راست کۆپیه‌کی ئه‌و کابووسهم جێبه‌جێ کرد
ئه‌رکێکی دیکه‌ی گرنگی من ئه‌وه بوو، که من ده‌بوایه هێرشم بکردایه سه‌ر دهستکهوتهنهتهوهییهکانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
بۆ نموونه من هێرشێکی قورسم کرده سه‌ر که‌سایه‌تی و رێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری کوردستان
هه‌موو رۆژێ کین و نه‌فره‌تی خۆمم ده‌رهه‌ق به‌وان نیشان دا
کاتێک کاری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم ته‌واو ێ، گه‌رامه‌وه بۆ لای میت و که‌مالیسته‌کانی خۆم
لێره فیلمی کابووسم وه‌ک رێزهفیلم کایه درێژه ده‌ده‌م
ئه‌مجاره به هاوکاری ئه‌کته‌ره‌کان
وته‌کانی ده‌رهێنه‌ری فیلمی کابووس له کۆتایی نایه‌ن
به‌ڵام ئه‌و فیلمه‌ش رۆژێک "کۆتایی"ه‌که‌ی له شاشه دا ده‌رده‌که‌وێ
ئه‌مرۆ من ئه‌و "کۆتایی"ه ده‌بینم
که خه‌ریکه ناوه‌کانیان به‌ره‌و نه‌مان دهرۆت
هه‌ست ده‌که‌م که فیلمێکی دیکه ده‌ست پێ ده‌کا
TRT 6 کاناڵێکی کوردی سه‌ر هه‌ڵده‌دا
له سه‌ره‌تا ساڵی 2009 دا ده‌ست به وه‌شانی خۆی ده‌کا
نازانم ئه‌و له کوێ ده‌رکه‌وت
وا دیاره وه‌ک ریزهفیلمێکی نوێ درێژه ده‌دا
بێگومان ناوی ئه‌و فیلمه " TRT 6، TRT ی کوردیه"
و هه‌روه‌ها سناریۆی ئه‌و فیلمه له لایه‌ن سه‌رۆوه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب تاییب ئه‌ردۆغان و ئا.ک.پ نووسراوه
و به کورتی ئه‌و فیلمه " Made in AKP " یه
ئینشائه‌ڵلا ئه‌و که‌مالیست، میت و ئه‌رگه‌نه‌کۆن له ده‌وری فیلمه‌که هه‌ڵده‌گیرێن
چونکه ده‌رهێنه‌ری فیلمی کابووس ئیتر پێنج فلس ناهێنێ
به‌ڵام ئه‌ویش له شوێنی خۆی دانانیشێ
کایه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و و ئه‌کته‌ره‌کانی هێرش بۆ سه‌ر TRT 6ه
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن به خایین ناویان ده‌به‌ن
ئه‌وانه‌ی که ده‌رۆنه TRT 6 هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێن
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان که‌وتوونه‌ته ترسی ده‌سپێکی کۆتایی خۆیان
وای لێ دێ که نه‌توانن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه راوه‌ستێنن
ته‌ماشای ئه‌کته‌ری فیلمی " TRT 6" ده‌که‌م
ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش له ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵبژێردراون
به‌ڵام قسه‌کانیان جیا ده‌بینرێ
به ئازادی و ئارامی و به‌بێ ترس قسه ده‌که‌ن
ئه‌وان پێویستیان به سه‌ڵه‌وات و دروود ناردن بۆ هیچ خوا‌و پێغه‌مبه‌رێکیان نیه
هه‌رچی به‌مێشکیان ده‌گا ده‌یڵێن
ئه‌و فیلمه هه‌ندێک تێکه‌ڵی مۆسیقا، کو‌لتوور و هونه‌ری کوردی کراوه و نیشان ده‌درێ
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که تازه له زیندان ده‌رکه‌وتن، مرۆڤی کورد ئه‌و رۆژانه‌ی که له زیندانی فیلمی کابووسدا بوو نیشان ده‌دا
بێگومان ئه‌و فیلمه نوێیه‌ش له داخوازه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد زۆر دووره
لێره‌دا "به‌ڵام"ێک هه‌یه
خۆشی ئه‌و فیلمه‌ی TRT 6
و هه‌روه‌ها سناریۆی ئه‌و فیلمه له لایه‌ن سه‌رۆوه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب تاییب ئه‌ردۆغان و ئا.ک.پ نووسراوه
و به کورتی ئه‌و فیلمه " Made in AKP " یه
ئینشائه‌ڵلا ئه‌و که‌مالیست، میت و ئه‌رگه‌نه‌کۆن له ده‌وری فیلمه‌که هه‌ڵده‌گیرێن
چونکه ده‌رهێنه‌ری فیلمی کابووس ئیتر پێنج فلس ناهێنێ
به‌ڵام ئه‌ویش له شوێنی خۆی دانانیشێ
کایه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و و ئه‌کته‌ره‌کانی هێرش بۆ سه‌ر TRT 6ه
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن به خایین ناویان ده‌به‌ن
ئه‌وانه‌ی که ده‌رۆنه TRT 6 هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێن
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان که‌وتوونه‌ته ترسی ده‌سپێکی کۆتایی خۆیان
وای لێ دێ که نه‌توانن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه راوه‌ستێنن
ته‌ماشای ئه‌کته‌ری فیلمی " TRT 6" ده‌که‌م
ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش له ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵبژێردراون
به‌ڵام قسه‌کانیان جیا ده‌بینرێ
به ئازادی و ئارامی و به‌بێ ترس قسه ده‌که‌ن
ئه‌وان پێویستیان به سه‌ڵه‌وات و دروود ناردن بۆ هیچ خوا‌و پێغه‌مبه‌رێکیان نیه
هه‌رچی به‌مێشکیان ده‌گا ده‌یڵێن
ئه‌و فیلمه هه‌ندێک تێکه‌ڵی مۆسیقا، کو‌لتوور و هونه‌ری کوردی کراوه و نیشان ده‌درێ
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که تازه له زیندان ده‌رکه‌وتن، مرۆڤی کورد ئه‌و رۆژانه‌ی که له زیندانی فیلمی کابووسدا بوو نیشان ده‌دا
بێگومان ئه‌و فیلمه نوێیه‌ش له داخوازه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد زۆر دووره
لێره‌دا "به‌ڵام"ێک هه‌یه
خۆشی ئه‌و فیلمه‌ی TRT 6 ئه‌وه‌یه که ئه‌و کۆتایی به فیلمی کابووس دێنێ
به بڕوای من جیاوازی ئه‌و فیلمه له‌وه‌دایه
له‌و پێوه‌نده‌دا ده‌بێ TRT 6 پشتیوانی بکرێ
من بۆ خۆشم له‌و بواره‌وه پشتیوانی لێی ده‌که‌م
چونکه ئه‌و زه‌خت ده‌خاته سه‌ر دادگایی کردنی فیلمی کابووس
ئه‌و داوای حیساب کێشان له سناریۆنووس، ده‌رهێنه‌ر، ئه‌کته‌ر و فیگوره‌کانی فیلمی کابووس ده‌کا
و زه‌خت ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌وێ کایه ده‌که‌ن، یانی ئه‌وانه "له‌ده‌ره‌وه نین به‌ڵام هه‌ڵدێن بۆ مزگه‌وت"، ئه‌وانه‌ی دووڕوو ناچار ده‌کا تا بڕیارێک بده‌ن
به‌و شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ناوه فیلمه‌که کایه ده‌که‌ن که‌م ده‌بنه‌وه
به کورتی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌مێک له ده‌ستی که‌مالیست و پشتگرانی رزگار ده‌بێ
یانی ئه‌مه ده‌سپێکی کۆتاییه‌که
گومانی تێدانیه که رێگایه‌کی دوور و درێژ بۆ کۆتایی فیلمه‌که ماوه
داواکاری کوردان، داوای نه‌ته‌وایه‌تین
ئه‌وان خوازیاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی له تورکیان
ئه‌وان داوای به‌شداری له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن
بۆ یه‌وه‌ی پێکه‌وه تورکیا به شێوه‌ی دێموکراتیک به‌رێوه ببه‌ن و بیکه‌نه ماڵی هه‌موو هاوڵاتیان
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به ئامانجی خۆی بگات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تورکیا هه‌ڵی گرتووه (کردنه‌وه‌ی TRT 6) به واتای دانپێنان به نه‌ته‌وه‌ی کورده، مرۆڤ ناتوانێ ئه‌و هه‌نگاوه به بچووک دابنێ
له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانیش نیه ئه‌و کاره ره‌ت بکه‌نه‌وه
ناش بێ وا بکه‌ن
وابیر ده‌که‌مه‌وه که له هه‌ر دهسپێکێکدا نیه‌تێکی خێرخوازانه هه‌یه
و هه‌ر "کوودتایهکیش" درێژه‌ی ره‌وشی کۆنه وه‌ک خۆی
له تورکیه خه‌ریکه "کوودتا" سه‌روژێر ده‌کرێ
ئه‌مه گۆڕینه
کاتێک به‌ره‌به‌ره فیلمی کابووس له ژیانی کورده‌کان ون ده‌بێ، ئێمه پێکه‌وه ده‌سپێکی فیلمێکی نوێ( TRT 6 و کاناڵی کوردی) ده‌بینین
ده‌ڵێم "کۆتایی" فیلمی کابووس له گه‌لی کورد پیرۆز بێت
هیوادارم نه‌ته‌وه‌ی کورد جارێکی دیکه فیلمی کابووس نه‌بینێ
به‌و شێوه‌یه ئێمه به "کۆتایی" ساڵی 2008یش ده‌گه‌ین
به‌و بۆنه‌وه من ده‌سێکی ساڵی 2009 له خه‌ڵکی کوردستان پیرۆزبایی ده‌که‌م و به هیوای ئازادی و سه‌رکه‌وتن به ئاوات ده‌خوازم